Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:54

پرسەی خوالێیخۆشبێت "دلۆڤان ئیدریس بارزانی" لە لەندەن بەڕێوەچوو

له‌ به‌روارى 2-4-2018 بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد
کوردستان TV
100%


ره‌وه‌ندى كوردى له‌ به‌ریتانیا، به‌بۆنه‌ى كۆچىى دوایی خوالێیخۆشبێت (دلۆڤان ئیدریس بارزانى) پرسه‌یان داناو تێیدا ره‌وه‌ندى كورد سه‌ره‌خۆشى خۆیان ئاراسته‌ى گه‌لى كورد و بنه‌ماله‌ى بارزانى كردو هیوایان خواست كۆچى دوایی (دلۆڤان بارزانى) ببێته‌ هۆى یه‌كرێزى و یه‌كخستنى مالى كورد له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا.

KTV

کوردستانیانی نیشتەجێی بەریتانیا بۆ ئەوەی لەنزیکەوە سەرەخۆشی خۆیان بگەیەنن لە شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتەوە خۆیان گەیاندە لەندەنی پایتەخت بۆ ئەوەی لە پرسەی دلۆڤان بارزانی ئامادەبن. لە هەرچوارپارچەی کوردستان و نوێنەری هەندێک لەپارتە سیاسییەکانی کوردستان لە پرسەکەدا ئامادەبوون .

KTV

دلۆڤان ئیدریس بارزانی كە دەكاتە برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ، له‌ رۆژی دووشەممە 2-4-2018 بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكردو پرسەکەی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە پیرمام بەڕێوەچوو و هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی هه‌رێمى کوردستان و پارچەکانی دیکە ، نوێنەری حیزبە سیاسییەکان و سەرۆک و سکرتێری حیزبەکان لە کوردستان و عێراق بەشدارییان تێداکرد .

KTV

هەروەها چەندین سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ، وەزیرانی دەرەوە و باڵیۆز و کۆنسوڵی وڵاتان لە عێراق و کوردستان ، پەیامی سەرەخۆشیان بۆ سه‌رۆك بارزانى و نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نارد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.