ئه‌مرۆ دووشه‌ممه سێرچ ئازاتی سەرگسیان سەرۆک وەزیرانی ئه‌رمینیا به ناچارى وازى لە دەسەڵات هێنا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و شه‌پۆله ناره‌زاییه هات كه خەڵکی ئەرمینیا ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به‌هۆى خراپی دۆخى ئابوورى و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى رێژه‌ى بێكارى له وولات رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواى چاكساى بنه‌ڕه‌تى و بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌لى ده‌كه‌ن.
سەرگسیان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاندووه كه ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام پیشانیان دا کە خەڵک لەگەڵ مانەوەی من نین لە دەسەڵاتدا، بۆیە بڕیارمدا چیتر خه‌لك ماندوو نه‌كه‌م و ئیتر واز له ده‌سه‌لات ده‌هێنم.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵى ده‌ستله‌كاركیِانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران، خەڵکی ئه‌رمینیا له ته‌واوى شار‌و شارۆچكه‌كانى وولاتدا ڕژانەوە سەرشەقامەکان و بە دەربڕینی خۆشی و شادی، پێشوازییان لەم بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کرد.
کۆماری ئەرمینیا کە پایتەختەکەی "ئیرەڤان"ە یەکێک لە وڵاتانی گەشتیاریی ناوچەکەیە کە لە باکوورەوە لەگەڵ جۆرجیا و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و لە باشووریشەوە لەگەڵ ئێران و نەخجەوان دراوسێیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.