دادگایه‌ك له به‌لژیكا دوو له گومانلێكراوی هێرشه‌كانی شاری پاریسی به تاوانبار و ده‌ست هه‌بوون له‌و هێرشه دڕندانه‌یه ناسیی.
دادگاكه‌ی به‌لژیكا سه‌ڵاح عهبدوسهلامی ته‌مه‌ن 28 ساڵ و سوفیان عهیاریی له دۆسییه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی پاریس‌دا به بكوژ و ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی ناسیی، به‌ڵام هیچكام له‌م دوو كه‌سه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگا ئاماده نه‌بوون.
عه‌بدوسه‌لام كه هاوڵاتییه‌كی فه‌ڕه‌نسییه له دایك و باوكێكی مه‌غریبی له برۆكسل له‌دایك بووه و له ئێستادا له فه‌ڕه‌نسا زیندانیی كراوه.
هێرشه‌كانی پاریس له ساڵی 2015ـدا به ته‌قه كردن له هاوڵاتییان و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له هۆڵێكی كۆنسێرت و ستادیۆمێكی وه‌رزشیی و چه‌ندین ریستۆرانت و مه‌یفرۆشیی ئه‌نجامدران و له ئه‌نجامی ئه‌م كرده‌وانه‌دا 130 كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سیش برینداربوون.
له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كانی پاریس‌دا سه‌ڵاح عه‌بدوسه‌لام به ناودارترین راكردووی ده‌ستی یاسا له ئه‌وڕوپا هه‌ژمار ده‌كرا و سه‌رئه‌نجام له شوێنی خۆحه‌شاردانی خۆی له برۆكسل دۆزرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی پێشوو، له ئه‌گه‌ری تاوانبار بوونی ئه‌م دوو كه‌سه، پێشبینی ده‌كرا كه سزای 40 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.