ئیحسان شێخ عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وتارێك ده‌رباره‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌نووسێت و ده‌ڵێت: "عه‌لی باپیر" هه‌میشه بۆ مه‌رامی كورسی خیانه‌تی له به‌یعه‌ت و رابه‌رو هاوه‌ڵه‌كانی خۆی كردووه.
ده‌شلێت: حیزبی به‌عس ته‌نها لایه‌نێك نه‌بوو كه عه‌لی باپیر هه‌وڵی دا‌بێـت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌ناو برزووتنه‌وه‌دا بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و پۆستی ئه‌میرایه‌تی و كورسی و وه‌شاندنی خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له هه‌ناوی رابوونی ئیسلامی كوردستان و شكاندنی به‌یعه‌ت و هه‌یبه‌تی ئیسلامی له كوردستان و خیانه‌ت كردن له رابه‌رو سه‌ردایه‌تی و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
له ژێر ناونیشانی "با ڕاستیه‌كان ئاشكرابن" ئیحسان شێخ عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان وتارێك ئاراسته‌ی خوشك و برایان و مسوڵمانانی حه‌قدۆست ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
"زۆرمان لێدوان و رونكردنه‌وه‌داو زۆریش به‌ڵگه‌مان باس كرد له‌سه‌ر هه‌بوونی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌ی كه عه‌لی باپیر به‌رامبه‌ر رابوونی ئیسلامی و موسڵمانانی كوردستان ئه‌نجامیداو وه داواشمان كرد له‌هه‌ر كه‌ناڵ و مزگه‌وت و شوێنێك كه خۆی ده‌یه‌وێت رووبه‌روو ببینه‌وه‌و ئه‌و خیانه‌تانه‌ی كه كردویه‌تی باسی بكه‌ین و ئه‌ویش له دادگایه‌كی شه‌رعیدا وه هه‌ر وه‌ڵامێكی هه‌بوو بیداته‌وه .
لێره‌و له‌وێ داوای ئه‌وه‌مان لێكرا ئیتر سه‌رده‌می خستنه رووی به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنت و ده‌ستنووس و وێنه‌و تۆماری ده‌نگیه‌و ئێمه‌ش پشت به ئه‌ڵلا به زنجیره‌و به به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر به‌ڵگه‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌رێزان، حیزبی به‌عس ته‌نها لایه‌نێك نه‌بوو كه عه‌لی باپیر هه‌وڵی دا‌بێـت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌ناو برزووتنه‌وه‌دا بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و پۆستی ئه‌میرایه‌تی و كورسی و وه‌شاندنی خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له هه‌ناوی رابوونی ئیسلامی كوردستان و شكاندنی به‌یعه‌ت و هه‌یبه‌تی ئیسلامی له كوردستان و خیانه‌ت كردن له رابه‌رو سه‌ردایه‌تی و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.!
لای هه‌مووان ئاشكرایه یه‌كه‌م كێشه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێـتی نیشتیمانی كوردستان ناوبراو دروستی كرد و هه‌مووان ده‌زانن كه عه‌لی باپیر نامه‌ی نووسی بۆ مام جه‌لال و ده‌سته‌واژه‌ی (السلام علی من التبع الهدی!) بۆ نووسی و دواتر بوه هۆی گرژی و ئاڵۆزی و دوای ئه‌وه‌ش شه‌ڕی نه‌خوازراوی نێوان ئێمه‌و یه‌كێـتی روویداو له دوای 1993 و له كاتی وه‌ستانی ئاگربه‌ستی نێوان بزووتنه‌وه‌و یه‌كێتی ، ناوبراو هه‌وڵی خۆنزیكردنه‌وه‌ی له یه‌كێتی دا‌و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی لێیان نزیك بكاته‌وه به جیا له بزووتنه‌وه، وه گه‌یشته ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌یه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵیان ببه‌ستێت وه یه‌كێتـی هاوكاری (ماددی) بكات بۆ ئه‌وه‌ی پیگه‌ی له‌ناو بزووتنه‌وه بكات و دژایه‌تی مامۆستا مێزه‌ر سپیه‌كان بكات و وه ئه‌ویش ئه‌و ئاماده‌یه به هه‌موو شوێوه‌یه‌ك هاوكاری ئه‌وان ببێت له داهاتوودا دوایی لاوازبوونی بزووتنه‌وه‌و رابه‌رو سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی و ئه‌م نامه‌یه‌ش كه ده‌ستنوسی كاك عه‌لی باپیر خۆیه‌تی ئه‌و راستیه‌ی ئێمه ده‌سه‌لمێنێت كه چۆن هه‌میشه بۆ مه‌رامی كورسی خیانه‌تی له به‌یعه‌ت و رابه‌رو هاوه‌ڵه‌كانی خۆی كردوه!
له وتاره‌كه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه نووسیویه‌تی : ئه‌مه نامه‌یه‌كی عه‌لی باپیره كه له به‌رواری 27-8-1995 ناردویه‌تی به (محمد ره‌زا)دا كه ئه‌و كات به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو وه كه‌سێكی نزیكی عه‌لی باپیر بوو، وه به ناوبراودا نامه نهێنیه‌كه‌ی ناردوه بۆ یه‌كێـتی و ئه‌وه‌ی كه گرنگه خاڵی سێیه‌مه كه تێیدا گله‌ییان لێده‌كات كه گوایه بیستویه‌تی یه‌كێـتی پاره‌ی داوه به شێخ محمد به‌رزنجی و مه‌بله‌غه‌كه‌ش (10 یا 30) هه‌زار دۆلاره‌و به‌شێوه‌ی "كاش" پاره‌كه دراوه.
ده‌شلێت: له نامه‌كه‌دا عه‌لی باپیر دڵگران بووه‌و نوسیویه‌تی" ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنامه(اتفاق)ه‌یه كه هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێـتی و ئه‌ویش كه ده‌بێت هه‌موو یارمه‌تیه‌كی ماددی به‌و بدرێت و له‌رێگه‌ی ئه‌وه‌وه بێت بۆ به‌هێزكردن و گه‌یشتنی به ئامانجه‌كه‌ی .!
ئه‌زیزان، ئیتر خۆتان حوكم بده‌ن بروا به كێ ده‌كه‌ن و پێم وایه كاتێك به‌ڵگه خرایه روو، هیچ شتێك ناتوانێ به‌ره‌نگاری ببێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بێت كه دڵیان ره‌ش بوه‌و هه‌رگیز نایانه‌وێ راستیه‌كان ببین وه‌ك ئه‌ڵلا ده‌فه‌رموێت
ئه‌وه‌ش كاری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و زانایانی شه‌رع و موسڵمانانه كه له‌و خیانه‌ته بكۆڵنه‌وه‌و ناوبراو بناسن به ڕووه ئه‌سڵیه‌كه‌یه‌وه.!
اللهم فاشهد انی بلغت....
تێبێنی:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر عه‌لی باپیر نكوڵی له‌و نامه‌یه ده‌كات كه خه‌تی خۆیه‌تی، من خۆشحاڵم به‌وه‌ی شكاتم لیبَكات له هه‌ر دادگایه‌ك كه خۆی ده‌یه‌وێت وه من ئاماده‌م نوسخه ئه‌سڵیه‌كه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی بخه‌مه ڕوو.!
دووه‌م: زۆرم پێ سه‌یره هه‌ندێ موسڵمان ئێستاش باس له (ستر)ی موسڵمان ده‌كه‌ن كه نازانم بۆ بیر ناكه‌نه‌وه كه عه‌لی باپیر گوناهێكی نه‌كردوه له بواری(عبادات) یا هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردوه كه ته‌نها خۆی لێی زه‌ره‌رمه‌ند بێت و من بیشارمه‌وه و (ستر)ی بكه‌م وه‌ك موسڵمانێك و واجبێك، به‌ڵكو ئه‌مه خیانه‌تێكه له به یعه‌ت و وه‌حده‌تی سه‌ف و هه‌موو موسڵمانان.
له كۆتایشدا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌شتان بیره كه موسڵمانان یه‌ك بوون و خاوه‌ن چ پێگه‌و هه‌یبه‌ت بوون و ناوبراو شه‌قی خسته نێو موسڵمان و هه‌مووانی په‌رته‌وازه كرد."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.