فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندراوێك سه‌باره‌ت به مووچه‌ی پاسه‌وانانی هه‌رێم بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: له ماوه‌ی رابردوودا ئێمه له فراكسیۆنی پارتی بۆ پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی داواكاریمان پێشكه‌ش به رێزدار سه‌رۆكی حكۆمه‌تی هه‌رێم كرد و به ووردی و جدی له گه‌ڵ به‌ڕێزان له وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له له‌سه‌ر خه‌ت بووین.
له ڕاگهياندراوهكهدا هاتووه: به خۆشحاڵیه‌وه به فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی زیادكردنی مانگانه بڕی دوو ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی باشكردن و ده‌ستكاریكردنی بڕی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی پاسه‌وانان ده‌رچوو.
له راگهياندراوهكهدا فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی بێ پایان ئاراسته‌ی رێزدار سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رێزان له وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه به‌رز ده‌نرخێنێت.
هه‌روه‌ها له راگهياندراوهكهدا فراكسیۆنی پارتی، هاوڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گشت مافه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.