Erbil 29°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:33

ڕۆما به‌رله‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول ، به‌ئه‌نجامێکى گه‌وره‌ براوه‌ده‌بێت له‌خولى ئیتاڵیا

ڕۆما له‌پله‌ى سێیه‌مى ڕیزبه‌ندى خول دێـت به‌ شه‌ست و حه‌وت خاڵ
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سی و چوارى خولى ئیتاڵیا ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌   سپاڵ میواندارى رۆماى كرد ، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دووچارى شكستێكى قورس هات كاتێك ڕۆما به‌ئه‌نجامى سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر توانى براوه‌بێت به‌سه‌ريدا .
رۆما یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى له‌خولى ئیتاڵیا به‌ئه‌نجامێكى باش تێیدا براوه‌ بوو ، به‌رله‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول كه‌بریاره‌  رۆِژى سێشه‌ممه‌ 24-4-2018 له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ده‌بێته‌ میوانى لێڤه‌رپول .
ڕۆما  له‌ڕیزبه‌ندى خولى ئیتاڵیا له‌پله‌ى سێیه‌م دێت به‌ 67 خاڵ ، سپاڵ له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى حه‌ڤده‌مه‌ به‌ 29 خاڵ .
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.