زۆربه‌ى هاووڵاتیانی توركیا ده‌خوازن كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی توركیا پێكه‌وه له‌سالى 2019ی‌دا ئه‌نجام بدرێت، به‌لام ئەمڕۆ چوارشەممە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە توركیا راگەیاندو وتى" هەردوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی توركیا لە رۆژی 24ی حوزەیرانی ئه‌مسال ئەنجام دەدرێن.
ئەردۆغان ئەم بڕیارەی لە دوای كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاشكرا كرد.
ئەمەش لە كاتێكدایە چاوەڕوان دەكرا هەڵبژاردنەكانی توركیا لە كاتی ئاسایی خۆیاندا لە ساڵی 2019دا ئەنجام بدرێن، بەڵام هاوكات لەگەڵ نزمبوونەوەی ئاستی جەماوەریی ئەردۆغان و پارتەكەی، هەڵبژاردنەكە پێشخرا.
ده‌زگای "گه‌زیجی" بۆ راپرسی له توركیا، له راپرسییه‌كدا كه له مانگی 4دا ئه‌نجامی داوه، به هاووڵاتیانی توركیای گوتووه ده‌ته‌وێت له توركیا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت؟ له ئه‌نجامدا 77%ی هاووڵاتیانی توركیا دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ن له توركیا.
رۆژنامه‌ی "جوهوریه‌ت"ی توركیاش بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت، توركیا دووچاری قه‌یرانێگی گه‌وره‌ی دارایی ده‌بێته‌وه.
هه‌ر هه‌مان رۆژنامه ئاشكرای ده‌كات، ئاكپارتی و مه‌هه‌په ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵبژاردندا ساخته‌كاری بكه‌ن و باری نائاساییش له توركیا هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بێت.
دوێنێ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له ئه‌نكه‌را و له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و گوتی " هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له توركیا له مانگی 8ی ئه‌مساڵدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش له كاتی خۆی له 3_11_2019 ئه‌نجام ده‌درێت".
ئه‌م گوته‌یه‌ی باخچه‌لی ده‌نگۆی زۆری له‌ناو میدیاكاندا دروست كرد، بۆیه ئه‌ردۆغان به په‌له داوای كردووه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌گه‌ر باخچه‌لی داكۆكی بكات له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت، ئه‌ردۆغان ده‌چێته ژێر باری باخچه‌لی، چونكه ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه بوونه‌ته هاوپه‌یمانی یه‌كتر، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی مه‌هه‌په كه باخچه‌لی سه‌رۆكیه‌تی، هیچ كاندیدێكی نابێت، به‌ڵكو كاندیدی ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌ردۆغانه.
هه‌ریه‌ك له هه‌ده‌په و جه‌هه‌په، به فه‌رمی ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ربڕی و به‌ڵێنیشیان دا ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاكپارتی و مه‌هه‌په به ده‌ست بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.