سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، بەھۆی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، دەنگی کورد بە شێوەیەکی بەرچاو لە کەرکووک کەم دەکات و دەشڵێت، یەکێتیی بە بەرچاوی ھاووڵاتییانی شارەکەوە، کەرکووکی بە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی فرۆشتووە.
خەلیل سەرکانی، ئەندانی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "بەھۆی ڕووداوەکاتی ١٦ی ئۆکۆتبەرەوە، ئەمجارە بە شێوەیەکی بەرچاو دەنگی کورد لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان دادەبەزێت، چونکە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر خەڵکی ئەو شارەی نیگەران کردووە، بێگومان یەکێتی بە بەرچاوی ھاووڵاتییانی ئەو شارەوە، سەودای کڕین و فرۆشتنی بە شاری کەرکووکەوە کردووە و شاری کەرکووکی بە سوپای عێراق و چەکدارەکانی حەشدی شەعبی فرۆشتووە".
خەلیل سەرکانی، ئاماژەی بەوەش دا: "ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ھەر ئەوە نەبووە شاری کەرکووک داگیر کراوە، بەڵکوو تورکمانەکان و حەشدی شەعبی تەعدایەکی زۆریان لە ھاووڵاتییانی شاری کەرکووک کردووە، بۆیە بەھۆی ئەو ڕووداوانەوە دەنگی کورد ھێندەی دیکە دادەبەزێت".
بە بڕوای ئەو بەرپرسە باڵایەی گۆڕان، ڕووداوەکانی 16ی ئۆکۆتۆبەر ”گەورەترین شکستی میللەتی کورد بووە“، بە جۆرێک کە شکستەکانی ڕابردوو ھیچکامیان ھێندەی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر قورس نەبوون، بەڵام ”خەڵکی کەرکووک ھەرگیز ئەو ڕووداوانەیان بیر ناچێتەوە و بۆ ئایندە تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.