Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 17:48

هاوسه‌ری بوشی باوک کۆچی دوایی کرد

له‌ ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا
کوردستان TV
100%

هاوسه‌ری بوشی باوك و دایكی بوشی كوڕ له‌ ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

جیم ماكگراس گوته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی بوش له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا،  رایگه‌یاند : باڕباڕا بوش رۆژی سێشه‌مه‌ كۆچی دوایی كردووه‌ و دواتر له‌باره‌ی به‌خاكسپاردنیه‌وه‌ زانیاری بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

هاوكات 43یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆرج ده‌بلیو بوش (بوشی كوڕ) له‌باره‌ی كۆچی دوایی باڕباڕا بوشی دایكی-یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بوشدا هاتووه‌، مرۆڤێكی به‌خته‌وه‌رم كه‌ كوڕی باڕباڕا بوشم. خێزانه‌كه‌مان زۆر بیری ئه‌و ده‌كه‌ن و سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م كه‌ له‌م قۆناغه‌دا هاوخه‌می ئێمه‌ بوون.

له‌ په‌یامی سه‌ره‌خۆشییدا بۆ بنه‌ماڵه‌ی بوش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ نووسیویه‌تی، باڕباڕا بوش به‌ خۆبه‌خشینی به‌ وڵاته‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هه‌میشه‌ له‌ بیرماندا ده‌مێنێته‌وه‌.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.