سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا پیرۆزبایی له خوشك و برا ئێزیدییه‌كان ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئایینی ئێزیدی چوارشه‌ممه سووری.
له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست چوارشه‌ممه سووری ئه‌مساڵ لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ناخۆشییه‌كان و كۆتایی هاتنی ئێش و ئازاره‌كان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئایینیی ئێزیدی چارشه‌مما سۆر گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی خوشك و برا ئێزیدییه‌كانی كوردستان و عێراق و هه‌موو جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنی ئه‌مساڵی خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌موو ناخۆشییه‌ك و كۆتایی هاتنی ئێش و ئازاره‌كانیان و بتوانن له سایه‌ی سه‌قامگیری و برایه‌تیدا جه‌ژن و بۆنه ئایینییه‌كانیان بگێڕن.
جه‌ژنی چارشه‌مما سۆر له هه‌موو خوشك و برایانی ئێزیدیمان پیرۆز بێت و بمێنن به خێر و خۆشی.
مسعود بارزانی
17ـی 4ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.