سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی سووریایان تاوتوێکرد و جەختیانکردەوە لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ چارەسەری دۆخی سووریا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە دەستکەوتوون، رەجەب تەیب ئەردۆغان و حەسەن رۆحانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆخی سووریا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێکردووە.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ روحانی ئاماژەی بەوەکردووە کە تورکیا ھەر لە سەرەتاوە ھەڵوێستی بەرامبەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی روون و ئاشکرا بووە و جەختیشی لە گرنگی کەمکردنەوەی بارگرژیی کردووەتەوە.
ئهردۆغان و روحانی جەختیان لە گرنگیی درێژەدان بە ههوڵه هاوبهشهكانی هەریەک لە تورکیا، ئێران و رووسیا لەچوارچێوەی قۆناغی ئاستانادا کردووەتەوە لە پێناو دۆزینهوهی چارهسهری سیاسیی یهكجارهكی و پاراستنی یهكپارچهیی خاكی سووریا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا خۆشحاڵییان دەربڕیوە لەبەرامبەر بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.