لە ٢٦ یهمین كۆنگرەی لاوانی دیموكراتی ئەوروپا كە لە شاری پەتگۆریچای پایتەختی وڵاتی مۆنتینیگرۆ دەستی بە كارەكانی كرد، فەلاح حەسەن جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسی جیهان كە لاوێكی ههرێمى كوردستانە ، بەناوی لاوانی جیهان وتارێكی پێشكەشكرد و تێیدا باسی ڕەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و گۆڕانكاریە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی كرد لە دوای ڕووخانی رژێمی سەددام حوسێن،هاوكات ئاماژەی بە قارەمانیەتی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە ڕووبوونەوەو تێكشكاندنی ڕێكخراوی داعش،جێگری سەرۆكی لاوانی جیهان ئەو سەركەوتنەی پێشمەرگەی بە سەركەوتنی ئەوروپا و هەرێمی كوردستان وەسفكرد.
جێی باسە لە میانی هەڵبژاردنی دەستەیەكی تازەی سەركردایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا بۆ ماوەی ٣ ساڵی داهاتوودا،فەلاح حەسەنى لاوی كورد لەسەر پشكی لاوانی سیاسی جیهان و یەكێتی قوتابیانی كوردستان شانبەشانی لاوانی سیاسی وڵاتانی ئەوروپا لە كۆنگرەكەدا كاندیدە بۆ سەركردایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا كە بڕیارە سبەی چوارشهممه ، هەڵبژاردن لەكۆنگرەكەدا ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.