ئه‌مڕۆ یادی 31 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانه، له مه‌ڕاسیمێكدا له بالیسان به ئاماده‌بوونی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئیداری و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیان و جهماوزهری ناوچه‌كه، له گۆڕستانی شه‌هیدان له بالیسان ئه‌و یاده كرایه‌وه .
تیایدا چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران له‌وانه‌ش وتاری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و هه‌روه‌ها وتاری كه‌سوكاری شه‌هیدان . پاشان تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فا له سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سان دانرا .
له 16ی نیسانی ساڵی 1987 رژێمی به‌عسی عێراق ده‌ڤه‌ری بالیسان و شێخ وه‌سانی به چه‌كی كیمیایی بۆردومانكرد سه‌دان كه‌س شه‌هید و برینداربوون و ئه‌مه‌ش تاوانێكی دیكه‌ی رژێمی به‌عس بوو له چوارچێوه‌ی ئه‌و جینۆسایده‌ی كه دژ به گه‌لی كوردستان ئه‌نجامی دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.