سوپای ئیسڕائیل رایگه‌یاند: كه تۆنێلێكی هه‌ڵكه‌نراوی ده‌ستی گروپی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیی دۆزیوه‌ته‌وه و له‌ناوی بردووه كه درێژترین تۆنێلی ده‌ستكردی ئه‌م گروپه بووه و به‌نیاز بوونه له‌م رێگه‌یه‌وه دزه بكه‌نه ناو خاكی ئیسڕائیل.
ئه‌م تۆنێله كه له باكووری غه‌ززه بووه پێنجه‌مین تۆنێل كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی گروپی حه‌ماسه‌وه به مه‌به‌ستی دزه‌كردن بۆناو خاكی ئیسڕائیل هه‌ڵكه‌نراوه.
جۆناسان كۆنریكاس وته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل ده‌ڵێت ئه‌م تۆنێله له نزیك ناوچه‌یه‌كی فه‌ڵه‌ستینیی نشینی غه‌ززه هه‌ڵكه‌نراوه، كه هه‌ر له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا خۆپیشاندانێكی به‌رفراوانیان له‌ژێر ناوی " رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه " له‌م ناوچه‌یه به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و تۆنێله‌ی كه به‌مدواییه له‌لایه‌ن سوپای ئیسڕائیله‌وه رووخێنراوه، به‌گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌م وڵاته، درێژترین و قوڵترین تۆنێلی ده‌ستكردی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه كه تا ئێستا هه‌ڵكه‌نرابێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.