ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له پیشانگه‌كانى ئۆتۆمبێل له شارى كه‌ركووك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری كه‌ركووك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له پیشانگه‌كانى ئۆتۆمبێل له شارى كه‌ركووك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداو ژماره‌یه‌ك كوژرا و بریندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وە.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه له ده‌روازه‌ى پێشانگه‌كان روویداوه، هه‌روه‌ها پێنج ئۆتۆمبێلى دیكه ئاگریان گرتووه و زیانى ماڵى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كان و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك به‌ره‌و زیادبوون چوو، هاووڵاتییانیش داوای پاراستنی سه‌ر و ماڵیان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.