Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:30

له‌ رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کارمه‌ندی ئاسایش گیانیان له‌ ده‌ستدا

6 پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون
کوردستان TV
#7
100%

كاتژمێر 3:15 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ هۆی پێكددادانی 2 ئۆتۆمبیل 8 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

له‌ ده‌ڤه‌ری زاخۆ سه‌ر ڕێگه‌ی دیره‌بوون – گرشین له‌ نزیك كه‌مپی باجید كه‌نداله‌  2 ئۆتۆمبیل له‌ جۆره‌كانی هۆندا و نیسان پیكاب پێكیاندادا و له‌ ئه‌نجامیشدا 2 هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست داو 6 هاوڵاتی تریش برینداربوون.

له‌م باره‌یه‌وه‌ "به‌شیر یوسف" به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی زاخۆ به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و 2 كه‌سه‌ی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ كارمه‌ندی ئاسایشن له‌ قه‌زای سیمێل 6 برینداره‌كه‌ی تریش پێشمه‌رگه‌ن و له‌ ئێستادا باری ته‌ندروستیان جێگیره‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی زاخۆ چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.