ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئاشكرای ده‌كات وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رازیبووه كه لیوایه‌كی شه‌ڕكه‌ر له موسڵه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه بگوازێته‌وه.
عومه‌ر كرهوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: وه‌زاره‌تی به‌رگری رازیبووه بۆ گواستنه‌وه‌ی لیوایه‌كی شه‌ڕكه‌ر له موسڵه‌وه بۆ بڵاوه‌پێكردنیان له ناوچه‌كانی سنووری خانه‌قین و هه‌ردوو ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا.
كرهوی ئاشكراشی كردووه كه پڕۆسه‌ی بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و لیوا سه‌ربازییه هه‌ندێك كاتی ده‌وێ.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان له‌لایه‌ن سوپای عێراق و گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داگیراكرا، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوچانه داعش جموجۆڵه‌كانی زیاد كردووه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش ناتوانن كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.