ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه)ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنووری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ئاراسته‌ی كادر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆی ده‌كات و داوا ده‌كات خۆیان له گرژی و وتاری زبر وئاڵۆزی میدیایی و بپارێزن.
هاوكات داواشده‌كات به‌وپه‌ڕی متمانه به‌خۆبوون وله چوارچێوه‌ی ڕێكاره دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌كاندا به مه‌به‌ستی پاراستنی ئارامی وئاسایشی هاوڵاتیان هه‌ڵمه‌تی بانه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داواشده‌كات به‌ربژێره‌كان پابه‌ند بن به یاسا‌و ڕێساكانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان وخۆیان له ئاهه‌نگ گێڕان به دوور بگرن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه..
له سۆنگه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبوون و له‌چوارچێوه‌ی ڕێكاره دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌كاندا و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كه‌ین و ئاگاداری لقه‌كانی ( 4 ، 11، 12، 21) و به‌رپرسانی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانمان، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی لیستی ( 184) ی پارتیمان له سنووری چالاكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان ده‌كه‌ین كه:
1- خۆیان به‌دوور بگرن له ئاهه‌نگگێڕان و كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆموبیل له شه‌قام و شوینه گششتییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بارودۆخه‌دا بارگرانی له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵك و جه‌نجاڵیی ڕێگاوبان و هاتوچۆ دروست نه‌كه‌ین، به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و له پێگه‌ی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و میژووییه‌وه، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌به‌ین و، خۆمان له گرژی و وتاری زبر و ئاڵۆزی میدیایی ده‌پارێزین .
-2داواكارین له‌سه‌رجه‌م به‌ربژێره‌كانمان له‌سنوری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان كه پابه‌ند بن به یاسا‌و ڕێساكانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و، ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی كه‌له‌ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چن.
پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندبن و پشت به‌خواو ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانمان سه‌ركه‌وتن بۆ لیستی ( 184) پارتیمان ده‌بێت.
(ئه‌دهه‌م بارزانی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن
15/4/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.