ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سى و دووى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا میواندارى ڤاڵنسیاى كرد ، بارسێلۆنا بهدووگۆلى سوارێزو ئۆمتیتى توانى براوه‌بێت به‌سه‌ر ڤاڵنسیا كه‌یانه‌ى میوان ته‌نیا گۆلێكى تۆماركرد .
دوای ئه‌و ئه‌نجامه كهلهبهرژهوهندى بارسێلۆنا یاریه‌كه به‌دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك به‌كۆتاهات ، ڤاڵڤێردى راهێنه‌ر دوای یاریه‌كه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دوا و ووتى :
براوهبوونمان له‌یاری ئه‌مڕۆ گرنگ بوو بۆمان ، ئێستا ئێمه ته‌نیا پێویستمان به حه‌وت خاڵه تا ببینه پاڵه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا .
راهێنه‌رى بارسێلۆنا ڕاشیگه‌یاند دوای شكسته‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر رۆما ئه‌و بردنهوهیهمان گرنگ بوو ده‌ست خۆشى بۆ یاریزانان پیرۆزه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه .
ڤالڤێردى له‌كۆتا دا ستایشى یاریزانانى كرد كهبهكۆمهڵ ده‌توانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین ، وه‌ده‌ست خۆشى بۆ شتێگنى گۆلپارێز له‌سه‌ر پێش كه‌ش كردنى ئاستێكى باش لهیاریهكانمان .
بارسێلۆنا له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى دایه به 82 خاڵ ، ڤاڵنسیا له‌پله‌ى سێیه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه به 65 خاڵ .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.