فەرماندەی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، زۆر بەوردی هێرشەكەی سەر سوریا ئەنجامداون، بۆ ئەوەی قوربانی مەدەنی لێنەكەوێتەوە، وتیشی، سێ سەربازگەی چەكی كیمیایی لە نزیك دیمەشق كراونەتە ئامانج.
لە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ سەر رژێمی سووریا، ناوەندێکی توێژینەوەی چەکی کیمیایی لە نزیک دیمەشق، کۆگایەکی چەکی کیمیایی لە حومس کرایە ئامانج.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، جەیمس ماتیس لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی(بەریتانیا و فەڕەنسا) بۆ سەر رژێمی سووریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وەبیر هێنرایەوە کە گەمارۆدانی شارۆچکەی دوما لە غوتەی رۆژهەڵات و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە 7 نیسان لە لایەن رژێمی ئەسەد بووتە هۆکارێک بۆ ئەوەی هێرشی سەربازی بۆ سەر رژێمی ئەسەد ئەنجام بدرێت.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، جەیمس ماتیس رایگەیاند کە رژێمی ئەسەد ژن و منداڵان و خەڵکی دیکە بە چەکی کیمیایی دەکاتە ئامانج و گوتی: "لەگەڵ هاوپەیمانانمان بڕیارماندا کە بەرامبەر بەم کردەوانە بێدەنگ نەبین".
ماتیس وێڕای ئاماژەدان بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی رایگەیاند، لە هێرشەکەدا ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی چەکی کیمیایی کراوەتە ئامانج.
ماتیس هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه ئه‌م هێرشه رژێمی سووریای كردووه‌ته ئامانج. زۆرترین هەستیاریمان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆمان له گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانی سڤیل و بیانی به‌دوور بگرین. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م جیهانی شارستانیی پشتیوانیی له قۆناغی جنێڤ كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێت، له‌پێناو كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سووریا بكه‌ن و ده‌ستبه‌جێ كۆببنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هێرشه‌كان دیاریکراو، به‌ڵام قورس بوون و گوتیشی: "ئه‌مساڵ (به‌راورد به هێرشه‌كه‌ی پارساڵ) كه‌مێك زیاتر له دوو هێنده‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی بهكارمانهێنابوو، به‌كارهێنا. به‌ڵام ئه‌و چه‌كانه‌مان ته‌نها دژ به ئامانجه‌كانی په‌یوه‌ست به چه‌كه كیمیاوییه‌كان به‌كارهێنا".
ساڵی پار ئه‌مریكا له وه‌ڵامی هێرشی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاره‌دێی خان شه‌یخون له ئیدلب له مانگی نیساندا، به 59 مووشه‌كی تۆماهۆك بنكه‌ی ئاسمانیی شوعێراتی كردبوویه ئامانج.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا هێرشه‌كان درێژه‌یان ده‌بێت یان نا، ماتیس رایگه‌یاند: "ئه‌مه په‌یوه‌سته به ئه‌سه‌ده‌وه. په‌یوه‌سته به‌وه‌ی له داهاتوودا بڕیاری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی زیاتر ده‌دات یان نا".
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دانفۆرد زانیاری لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا بۆسەر سووریا خستە روو.
جۆزێف دانفۆرد ئاماژەی بەوەکرد کە لە هێرشەکاندا سێ ئامانج یەکیان لە دیمەشق و دووی دیکە لە حومس کراونەتە ئامانج و گوتی: "بەشێوەیەک ئەو هێرشانە ئەنجامدراوە کە بەهیچ جۆرێک زیان بەر هاووڵاتیانی سڤیل نەکەوتووە".
دانفۆرد گوتی: "یەکەم ئامانجمان کە لە شاری دیمەشق بوو بریتی بوو لە ناوەندێکی توێژینەوە و پەرەپێدانی کیمیایی، ئەو ناوەندە سەربازییە لێکۆلینەوەی ئەنجام دەدا لەبارەی تەکنەلۆژیای چەکی کیمیایی و بایلۆجی و پەرەپێدانیان. دووەم ئامانجیش لە رۆژئاوای حومس بوو بریتی بوو لە کۆگایەکی چەکی کیمیایی. ئێمە وای هەڵدەسەنگێنین کە ئەم کۆگایە کۆگای سەرەکی گازی سارین و بەرهەم هێنانی چەکی کیمایی بێت.سێەم ئامانجیش لە نزیک ئامانجی دووەم بوو بریتی بوو لە کۆگایەکی چەکی کیمیایی".
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دانفۆرد جەختی کردەوە لەوەی کە ئەو هێرشانە بە ئامانجی بەرپەچدانەوەی پەلامارەکانی رژێمەکەی سووریا ئەنجامدراوە و گوتیشی کە ئەو هێرشانە بە ئامانجی زیان گەیاندن بە هێزەکانی رووسیا ئەنجام نەدراوە.
دانفۆرد ئەوەیشی نەشاردەوە کە هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەڵ رووسیا و ئێران نەکردووە بۆ هێرشەکە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەوڵمانداوە پڕۆگرامی چەكی كیمیایی بەشار ئەسەد بكەینە ئامانج، ئێمە هەوڵمانداوە لە هێرشەكانماندا زۆر ورد بین بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی نەبنە قوربانی".
سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەکەش، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دانفۆرد گوتی: کۆتایی بەم هێرشە هاتووە.
شایه‌نی باسه بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر بنكە كیمیاییەكانی رژێمی بەشار ئەسەد ئەنجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.