Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:47

30 ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتی ئه‌نفالی گه‌رمیانییه‌کان تێده‌په‌ڕێت

له‌  7/4 تــا  20 / 4 / 1988  قۆناغی‌ سێیه‌می‌ ئه‌نفال ده‌ست پێده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ 30 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفالی گه‌رمیانییه‌كان تێده‌په‌ڕێت و هێشتا كه‌سوكاری قوربانییه‌كان چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌س و كاره‌كانیانن.

له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ 14/4/1988  له‌سه‌رده‌می‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی‌ به‌عسیه‌كاندا به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌دام حسین و سه‌ركردایه‌تی‌ مه‌یدانی‌ لیوا روكن سوڵتان هاشم كه‌ له‌و كاته‌دا وه‌زیری‌ به‌رگری‌ بووه‌، هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان و  به‌شێك  له‌ جاش خه‌فیفه‌كان كه‌ به‌ فه‌رمانده‌یی‌ موسته‌شاره‌ خۆفرۆشه‌كان له‌ فه‌وجه‌كانی‌ به‌ ناو به‌رگری‌ نیشتیمانیدا رێكخرابوون، له‌(شوبات تا ئه‌یلولی‌ ساڵی‌1988) له‌ گه‌رمیان و له‌ كوێستانه‌كانی‌ نیشتیماندا، له‌ بازنه‌كانی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ هێرشی‌ سوتاندن و روخاندن و وشككردن و گرتن و كوشتن و كاولكاری‌ و تاڵانكاریان ئه‌نجامدا.

له‌  7/4 تــا  20 / 4 / 1988  قۆناغی‌ سێیه‌می‌ ئه‌نفال ده‌ست پێده‌كات، ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌نفال به‌ پڕ زیانترین و ترسناكترین پرۆسه‌ی ئه‌نفال داده‌نرێت كه‌ زۆرترین مرۆڤی كوردی تیادا ئه‌نفالكرا و له‌ ئه‌مڕۆ 14/4/1988 به‌ لوتكه‌ی‌ هێرشی‌ ئه‌نفال ناوده‌بردرێت، چونكه‌ به‌پێی ئاماره‌كان له‌م ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی 20 هه‌زار مرۆڤی كورد له‌ ژن وپیاو و منداڵ و پیر و گه‌نج له‌م رۆژه‌دا  به‌ ئیڤا عه‌سكه‌رییه‌كان و تراكتۆری خه‌ڵكی گوازرانه‌وه‌ بۆ قه‌ڵا سه‌ربازییه‌كانی قوره‌تو له‌ وێشه‌وه‌ به‌ره‌و چاڵه‌ هه‌ڵكه‌ندراوه‌كانی به‌عس رۆیشتن و بێ سه‌رو شوێن كران، ئه‌م رۆژه‌ مه‌رگ ئامێزه‌ش كرا به‌ رۆژی ئه‌نفاله‌كان.

راگواستن و سڕینه‌وه‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و ئه‌نفال و جینۆساید و كیمیاباران به‌شێكن له‌سامناكترین و پڕ سوێترین و كاره‌ساتترین رووداو، كه‌ به‌درێژایی‌ مێژو دژی‌ نیشتیمانه‌ په‌رت و گه‌له‌ په‌ژمورده‌كه‌مان ئه‌نجامدراون.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.