سه‌رۆككۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامدا. تاوتوێی دواپێشهاته‌كانی سووریایان كرد.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا ئاشكرایكرد، سه‌رۆكی ڕوسیا و سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان له‌باره‌ی ره‌وشی سوریاوه ئه‌نجامداوه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پۆتن و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دوا گۆڕانكارییه‌كانی سوریا، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه.
لای خۆشیه‌وه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاویكرده‌وه ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامداوە و بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كانی سووریا ئاڵوگۆڕكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.