Erbil 23°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 12:47

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو : به‌غدا پێویستى به‌که‌سانێکه‌ له‌وێ خۆیان نه‌فرۆشن

ڕیفراندۆم پاساو كاشفی ئەو پلان وپیلانانە بوو كەدژ بەكورد هەیە نەك هۆكاربێت
کوردستان TV
100%


 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌مه‌لبه‌ندى  دووی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ، له‌یادى ئیسراو میعراجدا  ، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو بۆ جه‌ماوه‌ى پارته‌كه‌ى له‌به‌شێك له‌ووتاره‌كه‌ى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى ئیسراو میعراج پێشكه‌شى كرد ڕایگه‌یاند ، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ، پێویستمان به‌نوێنه‌رانى كورده‌ باشى كوردستان بن ، وه‌ئه‌م دۆخه‌ ده‌رى خست له‌به‌غدا پێویستمان به‌كه‌سانێكه‌ خۆیان نه‌فرۆشن ،  وه‌ له‌دامه‌زراوه‌كان نوێنه‌رانمان نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى گه‌ل بن و وه‌داكۆكی له‌مافى ڕه‌وای خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن 
له‌به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانى له‌باره‌ى ریفراندۆی كوردستان ، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند ، ریفراندۆم پاساوو كاشفى ئه‌و پلان و پیلانانه‌ بوو كه‌ دژ به‌ كورد هه‌یه‌ نه‌ك هۆكار بێت  .

سه‌رچاوه‌ كورد یو 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.