Erbil 16°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 09:52

لایه‌نگرانی به‌رهه‌م ساڵح هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر یه‌کێتی

كام یه‌كێتییه‌ ماڵ و موڵك له‌ ئه‌م و ئه‌و وه‌رئه‌گرێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار، رایگه‌یاند كه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو یه‌كێتین له‌ هه‌ر پله‌و پایه‌یكدا بن، به‌ڵام له‌ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌من ده‌رده‌كرێن، هه‌موو ماڵ‌و  موڵكی یه‌كێتییان لێده‌سه‌نرێته‌وه‌‌و  موچه‌یان له‌ یه‌كێتی ده‌بڕێت.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، كه‌ وه‌ك لایه‌نگری هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌رده‌كه‌وێ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی به‌ ناوی كامه‌ (یه‌كێتی) یه‌ پۆست كردووه‌و نووسیویه‌تی له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌:  ئه‌ی خه‌ڵك ئه‌مه‌ یه‌كێتی یه‌!!. هه‌مووان بۆ یه‌كێتی و یه‌كێتیش بۆ چه‌ند گروپێكی مافیا، ئه‌مه‌ یه‌كێتیه‌ سێ ساڵه‌ ناتوانێ بۆ خۆی دوو كۆبونه‌وه‌ی ڕێك و پێك بكات چۆن له‌م قۆناغه‌ دژواره‌ جارێكی تر ئه‌مانه‌تێكی نیشتیمانیان ڕاده‌ست ئه‌كه‌یته‌وه‌!!! ئه‌مانه‌ ئاشی دزن و مافیا ئه‌یانگێڕێ. توو سه‌ری خۆتان شه‌رم ناكه‌ن حیزبه‌كه‌تان نیوه‌ی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌و سه‌رۆكی عێراقی هه‌یه‌ كه‌چی ناتوانن نوێنه‌ره‌كه‌تان بگه‌ڕێننه‌وه‌ توركیا!. ئه‌تانه‌وێ به‌ جاسوسی به‌سه‌ر ڕێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، ئا....ئه‌وانه‌ كێن خۆیان كردووه‌ به‌ میراتگری یه‌كێتی؟. ئه‌ز وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی سێی ئه‌و حیزبه‌ مافم هه‌یه‌ بڵێم " ئه‌و مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی بێ ناوه‌نده‌ هیچ شه‌رعیه‌تێكیان نییه‌و نه‌ماوه‌، دانراون بۆ (٤) چوار ساڵ نه‌ك بۆ (۸) ساڵ ئه‌وه‌ش په‌یڕه‌وو پرۆگرام بیخوێننه‌وه‌، حه‌ی ئه‌مه‌ چۆن دیموكراسیه‌تێكه‌ ئێوه‌ باسی ئه‌كه‌ن! ناشێ وای فای گه‌یشتۆته‌ سه‌ر مانگ تازه‌ به‌ تازه‌ باسی شه‌رعیه‌ت و خه‌باتی شاخ مان بۆ بكه‌ن!. ئێوه‌ یه‌كێتی نیین، خۆتان به‌ خۆتان ئه‌ڵێن مافیا، خۆتان ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ی به‌عس به‌ میلله‌تی كوردی نه‌كرد ئێمه‌ كردمان، ئیتر ئه‌وه‌ چ جۆره‌ كادرێكی پێشكه‌وتووه‌ داكۆكیتان لێ ئه‌كاو، كام تێكۆشه‌ری دێرینه‌ ماخولانیه‌تی به‌ ده‌ورتاناو، كامه‌ خه‌ڵكی نه‌گبه‌ته‌ ده‌نگتان پێ ئه‌دا !؟. تۆ كه‌ركوكه‌كه‌ی شێركۆت فرۆشت و، ته‌كێكه‌ی ئه‌بو عه‌لی ت له‌ خانه‌قین داغان كردو هه‌موویتان به‌ ته‌جاوز فرۆشت، ماڵێكی ڕه‌شت بۆ نیشتیمان به‌رجه‌سته‌ كردو، به‌ پاره‌ی نه‌وت كۆشكێكی سپی تان پێ بینا كرد له‌ هه‌ولێر، ئێستاش زۆری نه‌ماوه‌ میلله‌ت وه‌ده‌رتان بنێ.

جه‌عفه‌ر له‌ كۆتاییدا ده‌پرسێ: كامه‌ یه‌كێتی یه‌! و كام یه‌كێتییه‌ ماڵو موڵك له‌ ئه‌م و ئه‌و وه‌رئه‌گرێته‌وه‌، با ئه‌و ڕۆژانه‌و ئه‌و ساڵانه‌ی ته‌مه‌نیش بگێڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌و كادری جه‌ربه‌زه‌ پێشكه‌شی ئه‌و حیزبه‌یان كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.