Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:00

ئێران: تا دوا هەناسە پشتیوانی لە سووریا دەکەین

عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران
کوردستان TV
100%

ڕاوێژکارێكى ڕێبەری باڵای ئێران، رایگه‌یاند، تا دوا هەناسە پشتیوانی لە یەکگرتوویی و دەوڵەتی سووریا دەکەین و سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵات، هۆی سەرەکی تووڕەیی "دوژمنان"ی سووریایە.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران، به‌ میدیكانى ئێران وتووه‌، تا دوا هەناسە پشتیوانی لە یەکگرتوویی دەوڵەتی سووریا دەکەین. سه‌باره‌ت به‌ هێرش بۆسەر بنکەی سەربازی تەیفور لە حومس ده‌ڵێت" بێ گومان ئەمە بێ وه‌ڵام نابێت". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌،"سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵات هۆكارى سەرەکی تووڕەیی دوژمنانی سووریایە، ئەم توڕەییە بووەتە هۆی ئەوەی درۆی کیمیابارانی دۆما بخرێتە پاڵ دەوڵەتی سووریا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.