سه‌باره‌ت به سوریا‌و ئێران ، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه و سوپای ئیسرائیلیش باری له‌ناكاوی راگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی لوَفیگارۆی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كردووه كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا له جۆری رافل له بنكه‌ی سانت دیزێی سه‌ربازی له باكووری روژهه‌ڵاتی فه‌ره‌سا خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه و چاوه‌ڕێی بڕیارێكی سیاسی ده‌كه‌ن بۆ لێدانی ئامانجه‌كانیان له سوریا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاوكردۆته‌وه كه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی فه‌ره‌نسا ئیمانۆئیل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسایان له پلانه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ لێدانی ئامانجه‌كانیان له سوریا ئاگادار كردۆته‌وه.
هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی هائارێتیسی ئیسرائیلی، سوپا باری له‌ناكاوی راگه‌یاندووه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌رهێرشێكی ئێران كه بكرێته سه‌ر ئیسرائیل.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.