له‌یاری گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه ، رۆماى ئیتاڵى میواندارى بارسێلۆناى كرد ، رۆما یاری چوونى به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك دۆڕاندبوو ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه توانى ئاستێكى باش نیشانبدات و باشتر به‌دیار كه‌وت له‌یاریه‌كه بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى سێ گۆل تۆمار بكه‌ن له‌ڕێگاى یاریزانان دزیكۆ ، دی ڕۆسى ، كۆستاس له‌خوله‌كه‌كانى 6،58،82 .
به‌و ئه‌نجامه‌ى تۆمارى كرد له‌یاری گه‌ڕانه‌وه ڕۆما توانى قه‌ره‌بووى یاری چوون بكاته‌وه ، بپه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، وهبارسێلۆناى له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه كرده ده‌ره‌وه به‌و ئه‌نجامه قورسه‌ى دوچارى یانه كهتهلۆنیهكهى كرد
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.