پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 28ی ئادار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی راگه‌یاند، به‌پێی به‌دواداچوونی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان مانگانه نزیكی 110 ملیۆن دۆلاری زیاتر له مانگه‌كانی پێشوو ده‌چێته بازاڕه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند پێشووتر مانگانه بڕی 588 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراو خه‌رج ده‌كرا، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌بێته 718 ملیار دینار .
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی كرده‌وه بۆیه به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت 130 ملیار دیناری زیاتر ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌خرێته بازاڕه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئابووری ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه له پاڵ ئه‌و ده‌ستكاریكردنه‌ی مووچه‌دا ده‌رماڵه‌ی هاندانی كارمه‌ندانی پزیشكی و مامۆستایانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌و مانگه‌وه به‌م جۆره‌ی لێ ده‌كرێت: له سه‌رووی 400 بۆ 500 هه‌زار دینار ، بڕی 10% له‌موچه‌كه‌یان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.،500 بۆ 600 ، بڕی 15% ،600 بۆ 700 بڕی 16%،700 بۆ 800 رێژه‌ی 17%، 800 بۆ 900 بڕی 18%، 900 بۆ ملیۆنێك دینار 20% و یه‌ك ملیۆن بۆ 2 ملیۆن دینار 25%، له 2 ملیۆن تاوه‌كو 3 ملیۆن دینار30% مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
عوسمان ساڵح به‌رێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی هه‌رێم به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند له مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌وه ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت جێبه‌جێ ده‌كرێت، گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌یری كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت بكرێت پاره‌یه‌كی باش بۆ مووچه‌خۆران ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوزه‌رانی خه‌ڵك و بوژانه‌وه‌ی بازاڕ ده‌بێت.
روونی كرده‌وه له رێگه‌ی ژمێریاری فه‌رمانگه‌كان سیسته‌مه‌كه روون ده‌كرێته‌وه و دواتریش فه‌رمانگه‌كان لیسته‌كان بۆ گه‌نجینه‌كان ره‌وانه ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه تازه‌ی كهمكردنه پاشهكهوتن هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران 700 بۆ ملیۆنێك دیناریان بۆ زیاد ده‌بێت.
عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه كاریگه‌ری زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و بازاڕ گوتی: هه‌موو 30 رۆژ جارێك زیاتر له 700 ملیار دینار ده‌چێته بازاڕه‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات گه‌شه‌یه‌كی باش به ئابووری و بازاڕ و كڕن و فرۆشتن بدات.
گوتیشی: 120 بۆ 130 ملیار دینار له جاران زیاتر پاره دابه‌ش ده‌كرێت ئه‌وه پاره‌یه‌ش سودێكی زۆر گه‌وره به خودی مووچه‌خۆران و ئابووری كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و گه‌شانه‌وه دێته كایه‌وه.
جه‌ختی كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا به‌ڵێنیداوه مانگانه ڕه‌وانه‌ی بكات ئه‌وه ئابووری كوردستان گه‌شه‌یه‌كی باش له‌مساڵدا به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت.
باقی هادی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی كوردستان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانى گوت: به‌هۆی ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وته‌وه 50% هاتنی پاره بۆ نێو بازار زیاد ده‌بێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كڕین و فرۆشتن زیاد بكات و بازاڕ گهرموگهڕی به خۆیه‌وه ببینێت.
روونی كرده‌وه ئه‌و رێژه‌ی حكوومه‌ت له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیادی كردووه رێژه‌یه‌كی باشه، گوتی: پێشووتر 40 بۆ 50 رۆژ پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌هاته بازاڕ به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و زیاد بوونه به‌ڵێندراوه 30 رۆژ جارێكیش بێت ئه‌وه‌یان هه‌ر زۆر گرنگه.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری كوردستان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت كاریگه‌ری باشی بۆ سه‌ر خه‌ڵك و بازاڕ ده‌بێت، گوتیشی: بڕِیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه زۆر باشبوو، هیوادارن جێبه‌جێ بكرێت كه ده‌بێته كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵك و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ.
ئا.. شوان به‌رزنجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.