ئهمڕۆ سێشەممە 10-4-2018 دیدارێك لە نێوان سهرۆك بارزانی و باڵیۆزی رووسیای فیدراڵ له عێراق بهڕێوهچوو و لەو دیدارەدا پهیوهندییهكانی نێوان ههردوولا و رهوشی سیاسی ناوچهكه تاووتوێ كراو و دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و بابەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر خرانه روو.
مەكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، سڵاوی تایبەتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان ڕووسیا و گەلی كوردستان گووتی: "هەرێمی كوردستان بۆ ڕووسیا بایەخێكی تایبەتی هەیە و وڵاتەكەی خوازیاری مامەڵەكردنە لەگەڵ هەرێمی كوردستان" .
باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق هیواشی خواست كە ئەو پەیوەندییانە گەشە پێ بدرێن و ئامادەیی كۆمپانیاكانی ڕووسیایشی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لە كەرتی نەوت و ئابووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان خستەڕوو.
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی دۆستانە و هاوسەنگ و واقعبینانەی ڕووسیای فیدڕاڵی كرد لەمەڕ بارودۆخی سیاسی و ئەو تەحەددیاتەی كە لە چەند مانگی ڕابردوو بۆ هەرێمی كوردستان هاتنە ئارا.
ئەوەیشی خستەڕوو كە پێكەوەژیان و ئاشتیخوازی و نەبوونی حەساسیەتی ئایینی و مەزهەبی بەشێكی گرنگی فەرهەنگی گەلی كوردستان پێكدەهێنن .
باڵیۆزی رووسیا له عیراق، پێزانینی بۆ گەل و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەبوو كە پارێزەری مافی مەسیحییەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ترە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.