Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 17:31

پێچه‌وانه‌ى قۆناغى شازده‌ که‌سێ گۆلى تۆمارکرد ،له‌قۆناغى چاره‌گى کۆتایی تائێستا میسى سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌تۆمارى گۆل ، ئه‌مشه‌و ئه‌م به‌ربه‌سته‌ به‌کۆتا دێت ؟

كاتى كۆتایی هێنانه‌ به‌گۆل تۆمارنه‌كردن له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ ئیتاڵیه‌كان
کوردستان TV
100%


ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:45 خوله‌ك به‌كاتى هه‌ولێر له‌میانى یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ڕۆما میواندارى بارسێلۆنه‌ ده‌كات ، یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ یارى چوون به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك به‌كۆتا هێنا .
گۆله‌كان له‌و یاریه‌دا دی ڕۆسى ، كۆستاس مانولاس یاریزانانى رۆما دووگۆلیان له‌یانه‌كه‌یان تۆمار كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندى بارسێلۆنا ، دوو گۆله‌كه‌ى دیكه‌ى بارسێلۆنا له‌ڕێگاى پیكێ و سوارێزه‌وه‌ تۆماركران ، بارسێلۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كى دڵنیایی باش په‌ڕیوه‌ته‌وه‌ بۆ قۆناغى داهاتووى خول ، به‌هۆى ئه‌نجامى یاری چوون و وه‌ئاماده‌یی له‌براوه‌بوونى له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ هۆكارێكه‌ بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ  قۆناغى داهاتوو .

لیۆنێل میسى له‌یارى چوون له‌م قۆناغه‌دا نه‌یتوانى هیچ گۆلێك بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار بكات ، جیاوازتر له‌قۆناغى شازده‌ كه‌توانى سێ گۆل تۆماربكات له‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر چێلسى ئینگلیزى .

ئێستا كاتیه‌تى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ گۆل تۆماركردن تایبه‌ت له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر رۆما و وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانى دیكه‌ى ئیتاڵى كۆتایی پێبێنێت به‌گرفتى گۆل تۆمار نه‌كردن له‌یانه‌ ئیتاڵیه‌كان 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.