سپرای پاككه‌ره‌وه Cleaning sprays به‌تایبه‌تی له ئافره‌تدا توانا و فرمانی سییه‌كان به توندی تێكده‌دات.
له لێكۆڵینه‌وه‌كی پسپۆرانی تایبه‌ت له وڵاتی نه‌رویژیدا هاتووه: توانای سییه‌كان ساڵانه نزیكه‌ی 5 میللیلیتر كه‌م ده‌كات له‌و ئافره‌تانه‌ی كه سپرای پاككه‌ره‌وه له ماڵدا به به‌رده‌وامی به‌كاردێنن، هه‌روه‌ها توانای سییه‌كان ساڵانه 7 میللیلیتر كه‌م ده‌كات له‌و ئافره‌تانه‌ی كه پیشه‌یان پاككردنه‌وه‌یه به به‌كارهێنانی سپرای پاككه‌ره‌وه و مادده‌ی كیمیایی تر. به‌كارهێنانی سپرای پاككه‌ره‌وه زیانی زۆر به سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌لێك ئافره‌تیش دوچاری هه‌ناسه‌ته‌نگی هاوشێوه‌ی نه‌خۆشی ره‌بۆ ده‌بن.
پسپۆران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م زیانه یه‌كسانه به زیانی كێشانی 20 جگه‌ره له رۆژێكدا.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تردا هاتووه كه سپرای پاككردنه‌وه و ئاوێته‌كانی تری پاككه‌ره‌وه‌ی ناوماڵ هۆكارن بۆ 50%ی پیسبوونی هه‌وا له شاره‌كاندا، بۆنموونه بكوژه‌كانی مێروو، پاككه‌ره‌وه‌ی لابردنی بۆیه Bleach، ئاوێته‌كانی فرێشنهر Freshener بۆ خۆشكردنی بۆنی ناوماڵ. ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه مادده كیمیاییه‌كانی ناو سپرای پاككه‌ره‌وه زیانی گه‌وره و سه‌خت به سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن كه له‌وانه‌یه ببنه ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی شانه‌ی سییه‌كان Pneumonia. پسپۆران رێنمایی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته دووركه‌ویته‌وه له به‌كارهێنانی سپرای پاككردنه‌وه به هه‌موو شێوه‌كانی، به‌كارهێنانی پارچه قوماشێكی مایكرۆفایبه‌ر Microfibre به‌سه بۆ سڕینه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی ناوماڵ.
سه‌رچاوه / رێگا
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.