Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:16

سه‌عدى پیره‌: به‌هۆی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى، ده‌نگێکى زۆرى کورد به‌فیڕۆ ده‌ڕوات

په‌رته‌وازه‌ی و نه‌بوونى یه‌ك لیستى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ده‌نگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دانیه‌
کوردستان TV
100%


سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و ووته‌بێژى ئه‌و حزبه‌ له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى باس نیوز رایگه‌یاند : په‌رته‌وازه‌ی و نه‌بوونى یه‌ك لیستى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ده‌نگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دانیه‌ ، له‌ساڵى 2013  بیست و دوو هه‌زار ده‌نگمان به‌فیڕۆ ڕۆ چوو ، كه‌ده‌نگى پارته‌كانى یه‌كگرتوو ، كۆمه‌ڵ ، گۆڕان بوو ، ئه‌و كات یه‌ك لیستی هه‌با له‌و ناوچانه‌ ئه‌وا بێگومان به‌هێزترده‌بووین

 سەعدی پیرە ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه‌ یه‌ك لیست بین له‌ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ، به‌ڵام لایه‌نه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆران ، كۆمه‌ڵ ، هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى دژى یه‌ك لیستى بوون له‌و ناوچانه‌ كه‌كورد به‌یه‌ك لیست دابه‌زێت  .

ووته‌بێژى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، زیاتر بۆ باس ده‌دوێت له‌باره‌ى ئه‌و لیسته‌ى وه‌كو پارتى و یه‌كێتى دایان به‌پارته‌كان به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوون بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ یه‌كگرتووه‌ كه‌به‌یه‌ك ڕیز و یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین بۆیه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ین به‌هۆى په‌رته‌وازه‌ی له‌ده‌نگه‌كانمان ، به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك كه‌به‌داخه‌وه‌ ئه‌و لیست و پارتانه‌ نه‌چوونه‌ نێو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان و كه‌ركوك دایه‌ ،

 
سه‌رچاوه‌ - باس نیوز
 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.