Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:52

شاخەوان عەبدوڵا: دۆخی ناوچە دابڕاوه‌کان پێویست بە گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکات

هۆشداریى لە سوود وەرگرتنی داعش لە بۆشایی ئه‌منى لەو ناوچانە دا
کوردستان TV
100%

شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری كوردو ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" بۆچوونی بەرپرسانی بەغدا لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان یەك نییە و هۆشداریشى لە سوود وەرگرتنی داعش لە بۆشایی ئه‌منى لەو ناوچانە دا. 

شاخەوان عەبدوڵا روونی كردەوە، بەرپرسانی حكوومەتی عێراق لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە یەك بۆچوون نین و هەیانە لەبەر هۆكاری په‌یوەست بە هەڵبژاردنەكانەوە ئەو هەنگاوە رەت دەكاتەوە، بەڵام بەهۆی دۆخی ئه‌منییه‌وه‌ پێویست بە گەڕاندنەوەی بنكەی هاوئاهەنگی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی عێراق و پێشمەرگە و دووبارە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شوێنەكانی پێشوویان دەكات، كە پێشتر دوای هاوئاهەنگیی پێشوەختە و لەسەر پێشنیازێكی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هەردوولایەنی عێراق و كورد. 

عەبدوڵا بەدووری نەزانی كە رێكخراوی داعش سوود لە بۆشایی ئه‌منى لە ناوچەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ببینێت و رەنگە پێشێلكارییەكانی ئه‌منى لە ماوەی داهاتوودا زیاتر بن و رەنگە چەكداران بتوانن كاریگەری بۆ سەر ناوچەكانی كەركووك و دەشتی مووسڵ دروست بكەن وەك ئەوەی لە 2014 رووی دا. 

لە 25ی ئازاری رابردوو شاندێكی باڵای سەربازی ئەمەریكایی و بەریتانیایی سەردانی وەزارەتی بەرگریی عێراقیان كرد و دواتر لە 27ی ئازار لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم كۆبوونەوە و باسی گەڕانەوەی پێشمەرگەیان بۆ كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكان كرد، ئەوەیش دوای دامەزراندنی ژوورێكی هاوئاهەنگی تەناهی لە نێوان حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كە بارەگەكەی لە سەربازگەی كەی وەن لە باشووری كەركووك بێت.

سه‌رچاوه‌: شه‌فه‌ق نیوز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.