ئه‌گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌رێینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه بابیلییهكان یه‌كه‌م گه‌لبوون فه‌رشی سووریا‌ن بۆ پێشوازییه فه‌رمییه‌كان به‌كارهێناوه، هه‌وڵده‌ده‌ین باس له گرنگی و فه‌رش و ره‌نگی سوور بكه‌ین.
گرنگی فه‌رش سوور
هه‌ر له كۆنه‌وه فه‌رشی سوور نرخ و به‌های گرانتر بووه ، له‌گه‌ڵ فهرشهكانی تر هه‌ر ئه‌م هۆكارش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رشی سوور ته‌نیا بۆ كۆشك و تهرلارهكان له‌گه‌ڵ ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌كار بهێنن، به‌هۆی فه‌رشی سووریشه‌وه ماڵه دهوڵمهندهكان ده‌ناسرانه‌وه.
فه‌رشی سوور گرنگی پێگه‌ی كه‌ساییه‌تییه‌كان دیار ده‌كات چونكه سیفه‌تی جوانی و سه‌رنج راكێشی هه‌یه كه گوزاشت له گه‌وره‌یی ده‌كات.
هه‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش وای كردوه له پێشوازی سه‌رۆكه‌كان فه‌رشی سوور رابخرێت ، وه‌كو گوزارشتێك له گه‌وره‌یی و مه‌زنی میوانه‌كه، هه‌روه‌ها له كاتی سازكردنی فیستڤاڵه هونهرهییهكان فه‌رشی سوور له پێشوازی هونه‌رمه‌نده‌كان راده‌خرێت.
سه‌رچاوه/ موضوع
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.