Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:38

باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی
کوردستان TV
#7
100%


به‌ڕێز مەیجەر جەنەڕاڵ نیرەنجان ئاسۆکس رانانسینگ باڵیۆزی سریلانكا له‌ عێراق له‌ په‌یامێكدا بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به‌ناوی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌لی سریلانكاوه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

جەنابی نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کۆماری عێراق

بەڕێز بارزانی
دەمەوێ پرسەو سەرەخۆشیی جەنابی مەیسریپالا ساراسینا سەرۆکی سریلانکا و رانیل ویکرانسیل سەرۆک وەزیران و حکوومەت و گەلی سریلانکا بە بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی خانەوادەکەتان ڕابگەیەنم بەبۆنەی کۆچی دوایی برای خۆشەویستتان دلۆڤان ئیدریس بارزانی – یه‌وە.

بەڕێزم، تکایە هاوخەمیی قووڵی خۆم و د. ئەحمەد جەلالەدین مستەفا، کونسوڵی فەخری و هەموو ئەندامانی ستافی باڵیۆزخانە و نووسینگەی کونسوڵی فەخری لە هەولێر قبووڵ بکەن.

مەیجەر جەنەڕاڵ
نیرەنجان ئاسۆکس رانانسینغ
باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.