Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:37

دیبالا هاتریک بۆ یۆڤانتۆس تۆمار ده‌کات له‌خولى ئیتاڵیا

له‌هه‌فته‌ى سی و یه‌كى خولى ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر بینڤینتۆ تۆمار كرد
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى خولى ئیتاڵیا ، له‌هه‌فته‌ى سی و یه‌كى خولدا ، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ، بینڤینتۆ میواندارى یۆڤانتۆسى كرد ، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دووچارى شكستێكى قورس هات به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر دوو گۆل شكستى هێنا ، له‌و یاریه‌دا دیبالاى هێرشبه‌رى یۆڤى توانى هاتریك بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار بكات كه‌گۆله‌كانى له‌خوله‌كانى  16، 48،74 تۆمارى كرد ، گۆلى چواره‌مى یۆڤى یاریزان دۆگلاس كۆستا له‌خوله‌كى 82 تۆماری كرد . 

دووگۆله‌كه‌ى بینڤینتۆ له‌ڕێگاى یاریزان دیاباتى له‌خوله‌كه‌كانى   24 ، 51 تۆمار كرا 

یۆڤانتۆس به‌براوه‌بوونى له‌م یاریه‌دا له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌مه‌ به‌ 81 خاڵ ، له‌به‌رامبه‌ر بینڤینتۆ له‌كۆتا ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه‌ به‌ 13 خاڵ 

 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.