تره‌مپ سوپاسی شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات ده‌كات و سه‌باره‌ت به رابه‌رایه‌تیی ئیمارات بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی هاریكاریی كه‌نداو ده‌توانێت چ هه‌نگاوێك به‌رامبه‌ر به ئێران بگرێته‌به‌ر، له داهاتوویه‌كی نزیكشدا له كۆشكی سپی میواندارییه‌تی محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان ده‌كات.
له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات، تاوتوێی هه‌ماهه‌نگیی نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی هاریكاریی كه‌نداو و رێوشوێنه‌كان دژی كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه، تاوتوێكران.
كۆشكی سپی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی دوێنێی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و ناوچه‌ییه‌كان تاوتوێكراون و تره‌مپ سوپاسی ئهلنهیانی كردووه سه‌باره‌ت به رابه‌رایه‌تیی ئیمارات بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی هاریكاریی كه‌نداو ده‌توانێت چ هه‌نگاوێك به‌رامبه‌ر به ئێران بگرێته‌به‌ر.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌باره‌ی پێویستیی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ماهه‌نگیی و هاریكاریی له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه خۆشحاڵ ده‌بێت به میواندارییكردنی شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات، محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان له داهاتوویه‌كی نزیكدا له كۆشكی سپی و له‌وباره‌یه‌وه بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.