Erbil 18°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 10:02

جه‌ژنی ئه‌کیتۆی مه‌سیحییه‌کان چییه‌ ؟

له‌ 1 ی نیسان ده‌ست پێده‌كات و له‌ 12 نیسان به‌ كۆتا دێت .
کوردستان TV
100%

    
رۆژی یه‌كی نیسان واته‌ جه‌ژنی سروشت ، زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان له‌گه‌ڵ هاتنی مانكی به‌هار ئاهه‌نگ ده‌گێرن هه‌ر گه‌لێك به‌ گوێره‌ی كلتوور و مێژووی خوی.

رۆژی یه‌كی نیسان كه‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ و سه‌ره‌تای مانكی به‌رهاره‌ ،لای ئاشورییه‌كانی جیهان ناسراوه‌ به‌ " اكیتو " دانیشتوانی نێوان دوو رووبار  سكان بین نهرین "  كه‌ زۆربه‌ی ئاشووریه‌كانی عێراقی تێدا نیشته‌جێن ئه‌م رۆژه‌ به‌ جه‌ژنێكی ئاینیی و نیشتیمانی داده‌نێن له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێرن ، كه‌ له‌ 1 ی نیسان ده‌ست پێده‌كات و له‌ 12 نیسان به‌ كۆتا دێت .

ئاشووریه‌كان ئه‌م رۆژه‌ به‌ رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر زۆرداری و نا یه‌كسانیدا و دروستكردنی كۆمه‌لگایه‌كی ته‌ندروست و دیموكراسی ده‌زانن ، روناكی ئه‌و كلتور و خۆشگوزه‌رانییه‌ی رۆله‌كانی ئاشوور به‌ ده‌ستیانهێناوه‌ ،هیچ هێزێكی شه‌ر و تیرۆر ناتوانێن لێیان وه‌ربگرێته‌وه‌ .

له‌ كوردستانی خۆشمان رۆژی یه‌كی نیسان ده‌كاته‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ناسراوه‌ به‌ جه‌ژنی " ئه‌كیتۆ " كه‌ جه‌ژنێكی كۆنی ئاشووری و كلدانیه‌كانه‌ ، چه‌ندین ساڵه‌ وه‌ك رێزلێنانێك بۆ برا مه‌سیحیه‌كانی كوردستان  بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی مه‌سیحی له‌ دام وده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ به‌ پشوو .

جێی باسه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌دا  به‌ هۆی بارودۆخی كوردستان و شه‌ری داعش ئاهه‌نگه‌كانیان وه‌كو پێویست نه‌بووه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.