Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:01

مەلا بەختیار: دەستوەردانی حزبی لە خۆپیشاندانەکاندا ھەبوو

مەلا بەختیار: قەیرانی ئابووری تەنها کوردستانی نەگرتووەتەوە
کوردستان TV
100%


مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فه‌یسبووک) رایگەیاند، قەیرانی ئابووری تەنها کوردستانی نەگرتووەتەوە، به‌لكو ئەمریکاش 800 ملیار دۆلار قەرزارە و عێراق ساڵانە 7 ملیار دۆلار قەرزی بانکی نێودەوڵەتی دەداتەوە. میسر و ئوردن، ھاوکاریی ئەمریکا و دەوڵەتانی کەنداو نەبێ، ناچن بەڕێوە. یۆنان بە 300 ملیار دۆلاری بانکی نێودەوڵەتی خۆی گرتەوە.

مەلا بەختیار پێی وایە کابینەی ئێستای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کابینەکانی پێشتر، پلانی ھەبووایە و مشووڕی باشتری ژێرخانی ئابووری بخواردایە، دەیتوانی باشتر خۆی رابگرێ.

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بڕیاری حکوومەت بە کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچە بە گرنگ و کاریگەر وەسف دەکات و قاڵبوونەوەی سەندیکا و رێکخراوە مەدەنییەکانی لە خەباتی مەدەنی و پیشەیی، بە گرنگ دادەنێت.

مەلا بەختیار بەبێ ناوھێنانی ھیچ حزبێک، ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، دەستتێوەردانی حزبی ھەبوو.

لە چەند رۆژی رابردوو، بەشێک لە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندانیان دژی پاشەکەوتی مووچە کرد، کە تێیدا چەند پەرلەمانتار و کاندیدێکی لایەنە سیاسییەکان ھەوڵیان دا بە چوونە ناو خۆپیشاندەران، سۆزی مووچەخۆران بۆ لای خۆیان رابکێشن.

رۆژی چوارشەممە 28/3/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە پرێسکۆنفرانسیکدا رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا پاشەکەوتی مووچە نامێنێت، كه‌ دواتر به‌ رێژه‌یه‌كى باش پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌م كرایه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.