به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ری پزیشکی ، یاریزان و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان ئێستا له ووڵاتی لوبنانه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی به‌یرووتی پایته‌خت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی ده كات، له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕی کوردستان تیڤی دیار ڕه‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که تا ئێستا له‌لایه‌ن پزیشکانه‌وه دوو پشکنینی بۆ ئه‌نجامدراوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی ، هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی کرد که پاڵپشتی بوونه و لهههواڵیانی پرسیوه، شایانی باسه ناوبراو ماوه‌یه‌که دووچاری نه‌خۆشی بۆته‌وه و دوای هه‌وڵێکی زۆر گهێنرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ته‌ندرووستی له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان .. ئه‌وه‌ی ماوه بوترێ یاریزان و ئه‌ستێره‌ی کوردستان دیار ڕه‌حمان یه‌کێکه له یاریزانه به تواناکانی کوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت ، جگه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ چه‌ندین یانه‌ی دیکه‌ی کوردستان یاریی کردووه ، هه‌روه‌ها له یه‌که‌م پاڵه‌وانێتی ڤیڤا کۆپ که دواتر بووه کۆنیفا که له باکووری سوید به‌ڕێوه‌چوو وه‌ک یاریزانی سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان به‌شداری کرد .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.