له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه كاریگه‌ری ململانێی و شه‌ڕی دایك و باوكه زۆر له‌سه‌ر ته‌ندورستی منداڵان ده‌بێت.
لێكۆله‌ره‌وان ده‌ڵێن: ململانێی رۆژانه‌ی دایك و باوك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان توانای شیكردنه‌وه‌ی سۆزیان نه‌بێت به جۆرێك له‌دواییدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانیان ده‌بێت.
بۆچوونه‌كان ده‌ڵێن: توڕه‌یی و شه‌ڕ له نێوان دایك و باوك منداڵه‌كان دوور ده‌بن له هه‌موو سۆزێك و خۆشه‌ویستی هه‌رده‌م توڕه‌و شهر له مێشكیان ده‌بێت ، به‌پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر له كشێكی ئارام په‌روه‌رده بێت ، منداڵێكی هێمن و ئارام ده‌بێت.
پسپۆران ده‌ڵێن: مناڵانی شه‌رمه‌ن زیاتر كاریگه‌ری نهرێناین له‌سه‌ر ده‌بێت له لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌سه‌ر 99 منداڵ كراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان(نۆ ساڵان و یانزه ساڵان) دایه ململانێ و شه‌ڕ له نێوان دایك و باوكیاندا زۆر به‌زه‌حمه‌ت شیكردنه‌وه بۆ هه‌ست و سۆز ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و ماڵانه‌ی كه‌متر شهروململانێی تێدایه منداڵه‌كان ده‌توانن هه‌ست و سۆز دیار بكه‌ن.
شایانی باسه ململانێ و شه‌ڕ له نێوان دایك وباوك هه‌رده‌م مندڵان تووشی ره‌شبین و توڕه بوون ده‌بن.
سه‌رچاوه/ روسائهلیهوم
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.