Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:22

ترەمپ ئەو پارەی تەرخانکراوەی بۆ سوریا بلۆک دەکات

زیاتر لە 200ملیۆن دۆلار لە پارەی تەرخانكراو بۆ ئاوەدانكردنەوەی سوریا بلۆك دەكرێت
ترەمپ ئەو پارەی تەرخانكراوەی بۆ سوریا بلۆك دەكات
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، زیاتر لە 200ملیۆن دۆلار لە پارەی تەرخانكراو بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكانی دەستی داعش لە سوریا بلۆك دەكات.

رۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری بەرپرسانی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، كە ئەم بڕیارە دوای لێدوانی ترەمپ دێت، كە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، ئەمەریكا لە سوریا دەكشێتەوە.  

ریكس تیلەرسۆن، وەزیری دەست لەكاركێشاوەی دەرەوەی ئەمەریكا لە مانگی شوباتی رابردوو، لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وڵاتی كوەیت بەڵێنی دابوو 200 ملیۆن دۆلار پێشكەش بە سوریا بكات .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.