مەلالە یوسف زاى چالاكوانى پاكستانى له بوارى مافى مرۆڤ و خاوه‌نى خه‌ڵاتی نۆبڵى ئاشتى دوای 6 ساڵ مانه‌وه له به‌ریتانیا بۆ چاره‌سه‌ركردنى برینه‌كه‌ى كه به ده‌ستى چه‌كدارانى تالیبان له سالى 2012 برینداركرابوو، بۆ یه‌كه‌م جار گه‌ڕایه‌وه ولاتى پاكستان و له‌لایه‌ن شه‌هید خاقان عه‌باسی، سه‌رۆك وه‌زیرای پاكستانه‌وه پێشوازى لێكرا.
مەلالە یوسف زاى كه ئێستا ته‌مه‌نى 20 ساله، له‌سالى 2012 كاتێك ده‌چوو بۆ قوتابخانه، له لایه‌ن چه‌كدارانى تالیبان ده‌سترێژى گوله‌ى كرایه سه‌رو برینداركرا، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ناوبراو چالاكوانى بوارى مافى مرۆڤ بووه‌و هانى قوتابیانى كچ ده‌دا له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بن، هه‌ربۆیه له‌م سه‌ردانه‌شیدا مه‌لاله به سه‌رۆك وه‌زیرانى پاكستانى گوت" من گه‌ڕامه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه هه‌ڵمه‌تێك بۆ راهێنانی كچان له‌سه‌ر خوێندن ئه‌نجام بده‌ین.
مەلالە له سه‌ردانه‌یدا كه چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت، سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی خۆی ده‌كات له باكووری پاكستان و ئه‌و شوێنه‌ش به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، كە تیایدا چەكدارانی رێكخراوی تاڵیبان هێرشیان كردە سەری و گولەیەكیان لەسەری دا‌و برینداركرا، كه ئه‌مه هۆكارى ئه‌وه‌بوو مه‌لاله وولات جێبێلێت.
مەلالە یوسف زاى چالاكوانى پاكستانى له بوارى مافى مرۆڤ، كه وه‌ك بچووكترین كه‌س له جیهاندا بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نوبڵى ئاشتى، له ساڵی 2012 دوای ئه‌وه‌ی له رێگا ده‌چوو بۆ قوتابخانه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریستی تاڵیبانه‌وه هێرشی كرایه سەرو به سه‌ختى بریندار كرا، ئەمەش به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كه مەلالە هاندی كچانى پاكستان ده‌دا ده‌ست به خوێندن و زانین بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.