Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:45

کوردێکی رۆژهه‌ڵات که‌ دانیشتووی هه‌ولێره‌ له‌ سۆران کوژرا

پۆلیسی سۆران: ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ كراوه‌
پۆلیسی سۆران: ئه‌ندامێكی حدكا له‌ ماڵی ئاوه‌ڵزاوایه‌كه‌ی ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا
کوردستان TV
100%

هاووڵاتی ئه‌حمه‌د حوسێن عه‌بدوڵڵا ناسراو به‌ ئەحمەد ئێرانی دانیشتووی شاری هه‌ولێر، ته‌مه‌ن 54 ساڵ‌ و كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ شاری سۆران له‌لای خزمانی ماوه‌ته‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ ماڵی خزمێكی به‌ زیاتر له‌ 10 گوللـه‌ ده‌كوژرێت. 

دوای ئاگاداربوونی پۆلیسی سۆران، ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و دوای بینینی رووداوه‌كه‌ ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ پزیشكی دادی سۆران. 

گوته‌بێژی پۆلیسی سۆرانیش به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تا ئێستا بكوژانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ ده‌ستگیر نه‌كراون و له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیر كردنی تاوانباران و به‌ سزا گه‌یاندنیان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.