ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا رایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره لێدوانى ماكرۆن بۆ جێگیركردنى هێزى فه‌ره‌نسى له منبج ره‌تده‌كاته‌وه و گوتیشى: هه‌وڵه‌كانى ماكرۆن بۆ نێوه‌ندگیرى له نێوان هه‌سه‌ده و توركیا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئیبراهیم كالن راشیگه‌یاندووه: ئه‌و وڵاتانه‌ى وه‌ك دۆست قبوڵمان كردوون، ده‌بێت به روونی روانگه‌ى خۆیان له دژی تیرۆر بخه‌نه‌روو.
ئه‌م قسانه‌ى كالن، دواى ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاندبوو سوپاى وڵاته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى منبج ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.