Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 01:52

روسیا وه‌ڵامی‌ ئه‌مریکا ده‌داته‌وه‌

كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ سان بترسبۆرگ داده‌خرێت
کوردستان TV
100%


وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا رایگه‌یاند كه‌ له‌وه‌ڵامی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ ده‌ركردنی‌ دیپلۆماتكاره‌ رووسییه‌كان، وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاری‌ داوه‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ سان بترسبۆرگ دابخات و 60 دیپلۆماتكاری‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ربكات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سێرگی‌ لاڤرۆف وزیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاری‌ داوه‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ شاری‌ سان بترسبۆرگ دابخات.

سێرگی‌ لاڤرۆف گوتی‌: بڕیار دراوه‌ 60 دیپلۆماتكاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌ رووسیا ده‌ربكه‌ین، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هه‌مان ژماره‌ی‌ ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ ده‌رده‌كرێن، كه‌ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی‌ خۆرئاواوه‌ ده‌ركراون.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی‌ هاوبه‌شدا وڵاتانی‌ ئه‌مریكا و خۆرئاوا بڕیاریاندا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ ژه‌هراویكردنی‌ سیخوڕێكی‌ پێشووی‌ روسیا و كچه‌كه‌ی‌ له‌ به‌ریتانیا به‌ غازی‌ ده‌مار، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر دیپلۆماتكاری‌ روسی‌ له‌ وڵاته‌كانیان ده‌ربكه‌ن.

وڵاتانی‌ خۆرئاوا روسیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ له‌ پشت ژه‌هراویكردنی‌ سێرگی‌ سكریپاڵ‌ سیخوڕی‌ پێشووی‌ روسیا و یۆلیای‌ كچی‌ به‌ غازی‌ ده‌ماره‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.