Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:22

وەزارەتی کارەبا: لەم وەرزەدا 18 بۆ 20 کاتژمێر کارەبا دەدەینە هاووڵاتیان

بەھۆی بایكۆتەوە نزیكەی 200 مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوە
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بە پێی ئەو پلان و بەرنامەیەی دانراوە، ڕێژەی پێدانی كارەبا بۆ ئەم وەرزە لە نێوان 18 بۆ 20 كاتژمێر دەبێت.

حەمە ئەمین ھەورامی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: وەك وەزارەتی كارەبا پلان و بەرنامەی نوێمان بۆ پێدانی كارەبا لەم وەرزەدا داناوەو بە پێی ئەو توانایەی لەبەردەستماندایە نزیكەی 18 بۆ 20 كاتژمێر كارەبا بە ھاووڵاتییان دەدەین.

ئاماژەی بەوەشداوە دوو ڕۆژە بەھۆی ئەو بایكۆتەوە وێستگەكانی بەرھەمھێنانی كارەبا لە دووكان و دەربەندیخان وەستێنراون و نزیكەی 200 مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوە ، ئەگەر ئەو كێشەی بایكۆتە چارەسەر بكرێت، ئەوا دەتوانن 20 كاتژمێر كارەبا بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.