Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:15

که‌نار ته‌ها یه‌که‌م ئه‌لبوومی تایبه‌ت به‌ خۆی بڵاوده‌کاته‌وه‌

ئاوازی بۆ گۆرانی ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان داناوه‌
کوردستان TV
100%


یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خانمه‌ میوزیكژه‌نی كورد " كه‌نار ته‌ها " كه‌ له‌ پێنج گۆرانیی و تراكێكی میوزیك پێكهاتووه‌ له‌ ژێر ناوی " راز و نیاز " بلاوده‌كرێته‌وه‌ .

كه‌نار ئاشكرایده‌كات ئه‌و ئه‌لبوومه‌ تازه‌ی پێنج گۆرانی له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ هه‌ر هه‌مووی گۆرانی فۆلكلۆرن له‌گه‌ڵ تراكێكی میوزیك كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌ میوزیكژه‌نان " نزار زیوی ، جه‌نگین جه‌مال ، كۆسار فه‌تاح و ئه‌فشین جه‌مال " موزیكه‌كه‌یان ژه‌نیوه‌ و له‌ ستۆدیۆی گرووپی لور ئه‌نمجامیان داوه‌ .

ناوبراو وتیشی سه‌رجه‌م كاره‌كانی وه‌ك دابه‌شكردن ، میكس ، مایسته‌رینگ و ریكۆرد له‌ لایه‌ن " نزار زیویی هاوسه‌ری ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ئێستادا تۆماركردنی ئه‌لبوومه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ ، بریاره‌ له‌ مانگی داهاتوودا له‌ مه‌راسیمێك بڵاویبكاته‌وه‌ .

كه‌نار ته‌ها له‌ خێزانێكی كورد په‌روه‌ر له‌ شاخ له‌ دایك بووه‌ و به‌شی هونه‌ری له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ته‌واو كردووه‌ ،یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی گرووپی لور به‌ ژه‌نینی ئامێری تار باس و سینتار به‌شداره‌ .

جێی باسه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاوازی بۆ گۆرانی ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان داناوه‌ و ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی یه‌كه‌م كاری تایبه‌تی خۆیه‌تی كه‌ بریاره‌ به‌ ناوی راز و نیاز بڵاویبكاته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.