Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:39

ڕۆه‌یته‌رز: به‌م نزیکانه‌ عێراق نه‌وتى که‌رکووک هه‌نارده‌ى ئێران ده‌کات

بڕیاره‌ رۆژانه‌ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رێگه‌ى تانكه‌ره‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


كۆمپانیای (سۆمۆ) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/ 3/ 2018 رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه‌ له‌ كێڵگه‌كانى كه‌ركووكه‌وه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرێت.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، له‌ هه‌فته‌یه‌ك تا دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا، نه‌وتى شارى كه‌ركووك هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرێت.

راكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت، له‌ مانگى شوباتى رابردوودا ئاشكرایكردبوو، نه‌وتى كه‌ركووك هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرێت.

بڕیاره‌ رۆژانه‌ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رێگه‌ى تانكه‌ره‌وه‌ ره‌وانه‌ى شارى كرماشان له‌ ئێران بكرێت.

به‌غدا و تاران، له‌ كانوونى یه‌كه‌م دیسێمبه‌رى رابردوودا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ناردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران.

به‌ گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌، ئێران له‌ باشوورى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، هه‌مان بڕى نه‌وت راده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه‌.

له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2018، میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاریی ئێران و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ باڵێكى نێو یه‌كێتى، كه‌ركووك و به‌شێك له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانیان داگیر كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.