Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:57

ناتانیاهو :ده‌بێت دوژمنکارییه‌ به‌رفراوانه‌کانی ئێران ڕابگرین

ئێران سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی تیرۆره‌ له‌ جیهاندا
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل رایده‌گه‌ێنێ، پێویسته‌ به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بهێنرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران ، چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی تیرۆره‌ له‌ جیهاندا.

بنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل له‌ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ قودس گوتی : ده‌بێت به‌رپه‌رچی تیرۆر و تیرۆریستان بده‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بن و ده‌بێت به‌ره‌نگاری ئه‌و ڕژێمانه‌ ببینه‌وه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ تیرۆر ده‌كه‌ن له‌ هه‌ر شوێنێك بن.

گوتیشی : ڕژێمی سه‌ره‌كی پشتیوانیكه‌ر له‌ تیرۆر له‌ جیهان و ناوچه‌كه‌دا ئێرانه‌، ده‌بێت دوژمنكارییه‌ به‌رفراوانه‌كانی ئێران ڕابگرین و دڵنیا ببینه‌وه‌ له‌وه‌ی ئێران چه‌كی ناوه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێنێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ فرانس پرێس

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.